وا پێشبینی دەکرێ

کەشە گەرمەکە تا 15ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی پێشبینی کەشناسێک، ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە رۆژی یەکشەممەوە رووی کردووەتە ناوچە جیاوازەکان، تاوەکو 15ی مانگ بەردەوامی دەبێت.

پێشبینی کراوە، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو شاری سلێمانی 43 بۆ 45 پلە، قەزای پێنجوێن 39 بۆ 42 پلە، قەزای کەلار 47 بۆ 49 پلە، لە هەندێک کاتدا بەهۆکاری هەبوونی شێ لە بەرگەهەوادا و بەرزی تیشکی سەروو بنەوشەیی هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.8.2025، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزایی کەشناسی بە 964ی وت، مەودای 15ی مانگ بۆ 25ی مانگی ئاب، پلەکانی گەرما س بۆ 5 پلە دادەبەزن و شەپۆلی گەرمای ئاسایی دەبێت.

وا مەزەندە کراوە، لە سنوری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێکی ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکوک و زیاتر ڕۆژهەڵاتی کەرکوک لە 15ی مانگ و رۆژانی دواتر هەندێک کات بای باکوور مامناوەند بۆ بەهێز چالاکی دەبێت، ئەوەش بە خێرایی 35 بۆ 65 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئەو شارەزایە وتی، ئاسمان تەواو شین و پاک دەبێت و خۆڵ نابارێت، سەبارەت بە وەرزی پایز بە گشتی لە هەرێمی کوردستان باران بارین لە خوار ئاستی ئاسایی دەبێت و باران بارین کەم دەبێت.

گەرما تاڕادەیەک جێگیرە بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم ئاسمانی ...

گەرما تاڕادەیەک جێگیرە بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم ئاسمانی کوردستان دەگرێتەوە