“هیچ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له هه‌رێم رووینه‌داوه”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هیچ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان رووینه‌داوه.
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، هیچ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به هیچ پێوه‌رێكی رێخته‌ر له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه، ته‌نیا كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بووه، كه له باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستانی دا.
شه‌وی رابردوو، كاتژمێر 8.04 خوله‌ك، دوو بوومه‌له‌رزه له ماوه‌ی سێ خوله‌ك به پله‌كانی 6.4 و 5.8 له باكوور و رۆژئاوای كوردستانی دا، له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌ستی پێكرا.