یەکێک لە ئامێرەکانی پێوانەکردنی کوالێتی ئاو - وێنە: Kasha Dubaniewicz
لە هەولێر بۆی کۆبوونەوە
ئامێری پشکنینی کوالێتی ئاو بە بەڕێوەبەرایەتییەکان درا
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەشی تاقیگەکان کرد، ئەوەش بۆ باشترکردنی کوالێتی ئاو لە هەرێمی کوردستان، 18 ئامێری تایبەت بە پشکنینی ئاوی خواردنەوەی پێ داون.
ئامێری پشکنینەکە لە جۆری (ElectroConductivity) کە یەکێکە لە ئامێرە بەرچاوەکانی تاقیگەکانی ئاو بۆ پشکنین و دەرخستنی توانای شیاوی و پێکهاتەکانی.
ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، بە بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی و بەرزکردنەوە کوالێتی ئاوی خواردنەوە، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەرۆ 18 ئامێری نوێی پشکنینی ئاوی خواردنەوە دابەشکران بەسەر تاقیگەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاو و تاقیگەی پڕۆژەکانی ئاو.
لەو کۆبوونەوەیە، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەرپرسی هۆبەی کۆنتڕۆڵی جۆری، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەی بوون، بەڕێوەبری گشتی وتوویەتی، بە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە، دەتواندرێت پشکنینێکی گرنگ بۆ کوالێتی ئاو بکرێت، لەگەڵ ئەوەی بەرزی کوالێتی ئاوی خواردنەوە هۆکارێکە بۆ بەرز راگرتنی ئاستی تەندروستی کۆمەڵگا و رەزامەندی هاوڵاتیان.
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرەکانی ئاوی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان