لە شەش مانگدا

کارەبای سلێمانی: بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر 100٪ زیادی کردووە

964+

ژووری هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سلێمانی دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە زیادبووندایە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای شارەکەش دەڵێت، لە شەش مانگدا بەرێژەی 100٪ زیادی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.8.2025، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتووەتە هەزار و 33 هاوبەش.

بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەو هاوبەشانە لە وزەی خۆر گەیشتووەتە 23.370 مێگاوات.

تا رێکەوتی 19.2.2025 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان دانابوو 510 هاوبەش بوون، بەڵام لە شەش مانگی رابردوودا 523 هاوبەشی دیکە سیستمەکەیان داناوە، ئەمە بەگوێرەی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی.

گەرمیان ئامادەکاری بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا دەکات بە وز...

گەرمیان ئامادەکاری بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا دەکات بە وزەی خۆر