"وادەزانم ئەمڕۆ لەدایکبووم"

رزگاربوویەکى ئەنفال و چیرۆکى قامچییەکەى حەجاج

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

“کاتێک وتیان حەجاج گیراوە، وامزانى ئێستا لەدایکبووم، چونکە ئەوەندە ئەشکەنجە و ئازارى داوم هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە”، ئەمە قسەى رەزا حەسەن رزگاربووى ئەنفالە، کە چیرۆکى نەهامەتییەکانى بەدەست قامچییەکەى حەلاجەوە بۆ 964 گێرایەوە.

دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوو، حەجاج دەستگیرکرا لە ئێستادا دەرگاى سکاڵاکردن لە دژى کراوەتەوە و پۆل پۆل لە رزگاربوان و کەسوکارى ئەنفال سکاڵاى لەسەر تۆمار دەکەن،

لە مۆنۆمێنى ئەنفال لە چەمچەماڵ پڕۆسەى تۆمارکردنى سکاڵا دەستیپێکرد، رەزا حەسەن کە رزگاربوویەکى ئەنفالە چووەتە مۆنۆمێنتەکە و سکاڵاى خۆی لەوێ تۆمارکرد.

مامە رەزا، باسى ئەو رۆژانەى زیندانى قەڵاى نوگرەسەلمان بۆ 964 دەگێڕێتەوە کە چ ئازار و ناڕەحەتییەکیان بەدەست قامچییەکەى حەجاجەوە چەشتووە.

“قامچییەکى پڕ لە مزى بەدەستەوە بوو، دەهات و ئەوەى عەقڵى بیگرتایە لێى دەدات و لەگەڵ زەوى پاڵى دەخست، هەرچى رەزاڵەتى و ئازار بوو چەشتمان بەدەستییەوە، کە هەواڵى دەستگیرکردنەکەم بیست وامزانى ئەمڕۆ لەدایک بووم”، رەزا حەسەن واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەمەنی حەوت ساڵ بووە لێدانی بەدەست حەجاج خواردووە

تەمەنی حەوت ساڵ بووە لێدانی بەدەست حەجاج خواردووە