خاوەنی یەکێک لە کۆگا سووتاوەکانی عەربەت

“زیانەکانمان بە دەیان هەزار دۆلار دەخەمڵینرێن”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

یەکێک لە خاوەن کۆگا سووتاوەکانی رووداواەکانی ئەم بەیانیەی عەربەت دەڵێت زیانەکانمان زۆر و بە دەیان هەزار دۆلار دەخەمڵینرێن.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەیە و لێدوانی یەکێک لەو هاوڵاتییانەی وەرگرتووە کە سووتاوە و دەڵێت، کاتژمێر 4:20 خولەک ئاگاداریان کردینەوە لە سووتانەکە و ئەو کۆگایەی من تەلەڤزیۆن و موبەریدە و ئەشیای کارەبایی ناو ماڵی تێدابوو.

وتیشی، زیانەکان زۆربوون و بە دەیان هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێن و گومان دەکرێت هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چەند کۆگایەک لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی کەوتەوە و دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و شەش کۆگا سووتان و هەر یەک لە کۆگان تایبەت بوو بە بابەتێکی جیاواز،  ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاگر لە چەند کۆگایەک کەوتەوە

ئاگر لە چەند کۆگایەک کەوتەوە