لە سەر رێگەی عەربەت - سلێمانی

ئاگر لە چەند کۆگایەک کەوتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چەند کۆگایەک لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن.

پەیامنێری 964 لە شوێنی ئاگرەکە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نازاندرێ بەدیاریکراوی چەند کۆگا کەوتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئاگری بەشێکیان کۆنتڕۆڵ کراوە، هێشتا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگری بەشیکی دیکەیانن.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی ئاگرەکەوە شەش کەس تەنگە نەفەس بوون کارمەندێکی بەرگری شارستانیش دەستی بە سوکی سووتاوە.

دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و شەش کۆگا سووتان

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، بە بەشداری 10 تیم توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و ئێستا سارد کردنەوە بۆ کۆگان دەکرێت.

وتیشی، هەر یەک لە کۆگان تایبەت بووە بە بابەتێکی جیاواز، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە دەستی پێکردووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەم بەرەبەیانە چەند ئاگریك لە سنووری سلێمانی کەوتنەوە

بەم بەرەبەیانە چەند ئاگریك لە سنووری سلێمانی کەوتنەوە