پشكنین و هه‌ڵكۆڵین بۆ یه‌كێك له وێنهواره دۆزراوه‌كانى دهۆك .. فۆتۆ: شوێنه‌وارى دهۆك
له دهۆك ئامێرى دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وار قه‌ده‌غه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لەپارێزگای دهۆک، فرۆشتنی ئامێری ئاشکراکردنی شوێنەوار قەدەغە دەکرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌واری ئەو شارەش دەڵێت لەسەر دەستدرێژی بۆسەر شوێنەوارەکان ژمارەیەک کەسمان داوەتە دادگا.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌واری دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه، له‌سنوورى ئه‌و پارێزگایه زیاتر له دوو هەزار شوێنه‌وار تۆماركراون، له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكەوه له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانى، كاری کنە و پشکنین تیایاندا به‌رده‌وامه.
بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک، به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند “بەهیچ شێوەیەك رێگەمان نەداوە ئامێری دۆزینەوەی شوێنەوار، لەبازاڕەكاندا كڕین و فرۆشتنی پێوەبكرێت و بكه‌وێته ده‌ست خه‌ڵك”.
ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه، جارجارە هێزەكانی ئاسایش ئەو كەسانە دەستگیردەكەن كە هەوڵدەدەن ئەو ئامێرانە بەكاربێنن، ئەوەشی وت “تا ئێستا چوار تا پێنج حاڵه‌ت هه‌بووه، ئەو ئامێرانە لەدەستی خەڵكی گیراون، به‌ڵام رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە”.
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وار، ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستدرێژی كردنە سەر شوێنەوارەكان لەلایەن خەڵكەوە هەبووە و دراونەتە دادگا، بەڵام ده‌ڵێ “دەزگا ئەمنییەكان زۆر هاوكارن لەگەڵمان، ئەمەش وایكردووە كە ئەو دەستدرێژیانە بە فراوانی نەبێت”.
به‌پێی ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى دهۆك، له ماوەی دوو ساڵى رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر شوێنه‌وار هه‌بووه، یه‌كێكیان لە چیای زاوا كه نەخشە هەڵكۆڵدراوەكان شكێندرابوون، لەسنووری ئاكرێش هەوڵدراوە دەستدرێژی بكرێتە سەر شوێنە ئایینییەكان كە مەبەستیان تێكدان بووە.