دیمەنێکی کاتی ئەنجامدانی رووپێویەکە... وێنە ؛ ئاماری هەولێر.
چوار كه‌مپیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه
ئامارى هه‌ولێر روپێوییه‌كى له‌سه‌ر رەوشی ئاسایشی خۆراکی پەنابەرانى سوورى ئەنجامدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئامارى هه‌ولێر له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه چه‌ند كه‌مپێكی په‌نابه‌رانى سوور له سنوورى پارێزگاكه به‌سه‌ركرده‌وه و ئامانج لێى رووپێویكردنى رەوشی ئاسایشی خۆراکی پەنابەرانه.
رووپێوییه‌كه لە رێگه‌ی دەستەی ئاماری هەرێم بە هەماهەنگی و پاڵپشتی رێکخراوی جیهانی خۆراک WFP لە رێگه‌ی تیمێکەوە کە لە حه‌وت توێژەر و سەرپەرشتیارێک پێکهاتون کاری مەیدانی رووپێوەکەی لەماوەی حه‌وت رۆژدا ئەنجامدا.
لەماوەی رۆژانی تەرخانکراوی کاری مەیدانیدا توێژەران لەسنووری پارێزگای هەولێردا سەردانی کەمپەکانی نیشتەجێی پەنابەرە سوریەکانیان کرد لە ناحیەکانی دارەشەکران، کەورگۆسک، قوشتەپە و باسرمە.
ئامارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، لە ماوه‌ى رووپێویه‌كه‌دا چاوپێکەوتن لەگەڵ 498 خێزانی نیشتەجێی ئەوکەمپانە کرا کە 277 خێزانیان سوودمەندبون لەوەرگرتنی کۆمەکی هاوکاریەکان و 221 خێزانیش سوودمەند نەبون لەگەڵ رەچاوکردنی ئەو خێزانانەی کە لەلایەن پیاو یان ژنەوە سەرۆکایەتی دەکرێن.
لە پرسیارنامەی روپێوەکەدا وێڕای پرسیارکردن لەدۆخی خۆراکی خێزانە پەنابەرەکان لەرەوشی گوزەران و دەست گەیشتن بە کۆمەک و هاوکاریەکانیش دەکۆڵدرایەوە.