"عێراقیش دەزانێت"

وەزیرى ناوخۆ: دەزانین درۆنەکان لەکوێ دروستدەکرێن و لەکوێوە هەڵدەدرێن

964+

ژووری هەواڵ

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دەزانن ئەو درۆنانەی کە ئاراستەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکران، لەکوێ دروست دەکرێن و لەکوێوە هەڵدەدرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.8.2025، رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بۆ ئەوان و عێراقیش دیارە ئەو جۆرە درۆنانە هی کێن”.

لە ماوەی رابردوودا بە زیاتر لە 60 درۆن، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج و بۆردومانکران.

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەی 11ـیەمین ساڵیادی جینۆسایدی شنگال قسەیکرد و وتی، شنگال بەشێکی دانەبڕاوە لە هەرێمی کوردستان، “جێگەی داخە رێککەوتنی شنگال تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە و هۆکارەکەش حکومەتی فیدراڵە”.

وەزیرى ناوخۆ وتیشی، پێویستە دادگایەکى تایبەت هەبێت تاوەکو سزاى چەکدارانی داعش بدات و مافى ئێزیدییەکان بپارێزرێت.

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت پەلەبکرێ لە رێکارەکانی پێدان...

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت پەلەبکرێ لە رێکارەکانی پێدانی زەوی