لە کارەبای هەولێر
بێ مۆر و ئیمزا مامەڵەیان بۆ هاوڵاتییەک کردووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
هاوڵاتییەکی هەولێر کێشەیەکی لە کارەبای هەولێر بۆ دروست بووە، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە فەرمانبەرەکان بێ مۆر و واژۆ مامەڵەکەی داوەتەوە و داوای لێکردووە بیبتا بۆ فەرمانگەیەکی دیکە لە عەنکاوە.
هاوڵاتییەکە لەسەر شەقام پەیامنێری 964ـی راگرت و داوای لێکرد دەنگی بگەیەنێت و وتی” لە بەیانییەوە چەند جار لەم رێگەیەوە هاتوچۆم کردووە بەهۆی هەڵەی فەرمانبەرێکەوە.”
وتیشی، من خەمی خۆمم نییە و خەمی ئەو کەسانەمە کە هەژاران و دەسەڵاتییان ییە بە تاکسی هاتوچۆ بکەن.
” “هەندێک کەسی ئاوا حکومەت پیس دەکەن” ئەو هاوڵاتییە وای وت.
پەیامنێری 964 بۆ ئەم پرسە پەیوەندی بە تاڤگە عومەر، بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێرەوە کرد و لای خۆیەوە بە 964ـی وت، ”لە راستیدا ئەو هاوڵاتییە لە کاتی تەواو بوونی لە فرۆشیاری وزە، دەبێت سەردانی بەڕێوبەرایەتی کارەبای هەولێر بکات بۆ ئەوەی ژمارەی دەرچوو و هاتووی لەسەر تۆمار بکرێت، لەوانەشە هەڵەکە لە فەرمانبەر بێت، کێشەکەشی بۆ چارەسەر دەکەین”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر