له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زۆرترین كراوه‌

له‌ هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى پسووله‌ى خۆراک گه‌یشته‌ 83%

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى بارزگانى هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات، كه‌ رێژه‌ى به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنى پسوله‌ى خۆراك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 83% و له‌ناویشیاندا پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌موو پارێزگاكانى دیكه‌ى هه‌رێم زۆرترین پسولەی بەئه‌لیكترۆنى كردووه‌.

به‌پێی راگه‌یەندراوێكی وه‌زاره‌تى بازرگانیى كوردستان، نه‌وزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی راگەیاندووه‌، كه‌ دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق ، وەزیری بازرگانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسولەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی تا 25.8.2025 بەبێ بەرامبەر و ده‌ڵێت، “دوای ئەم وادەیە رێکاری دیكه‌ بۆ قۆناغى دووه‌م وەردەگیرێت”.

سەبارەت بە رێژەی بەشداری لە سەرئاستی هەرێمی کوردستان 83% بووە کە لە هەڵەبجە 88%ـی تێپەڕاندووە، لە سلێمانی لە 83% ، لە هەولێر84% و لە دهۆکیش 79%ـی تێپەڕاندوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بە پێی ئەو داتایانە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی زۆر زیاتر بەشداریان لەم پرۆسە کردووە لە چاو پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق، بۆیە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە ئەو هاوڵاتیانەی بەهەر بیانوێک خۆیان تۆمار نەکردووە، دەرفەتەكە لەدەست نەدەن و لەو ماوەیەدا هەر گرفتێکیان هەبووە چارەسەری بکەن و خۆیان تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە بەشە خۆراکەکانیان رادەگیرێت تا فۆرمەکە پڕدەکەنەوە.

"هێشتا ماویه‌تى سستمى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى خۆراك له‌ هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت"

له ‌هه‌رێمی كوردستان سستمی ئه‌لیكترۆنى بۆ بیره‌كانى...

له ‌هه‌رێمی كوردستان سستمی ئه‌لیكترۆنى بۆ بیره‌كانى ئاو به‌كارده‌هێندرێت