نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - وێنە: KRP
"دەبێت ئاسایش و ئارامى بۆ شەنگال بگێڕینەوە"
سەرۆکى هەرێم: هێشتا نزیکەى نیوەى ئێزدییان لە کەمپەکاندا دەژین
964+
وریا فەتاح
لە یادى 11 ساڵەى جینۆسایدى ئێزدییان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ جگە لە گەڕانەوەى ئاسایش و ئارامى، جەخت لە جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى حکومەتى عێراق و هەرێم دەکەینەوە بۆ بە پارێزگاکردنى شەنگال.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێم لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە،”ئه‌مڕۆ يادى به‌ئازارى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان ده‌كه‌ينه‌وه و به رێز و وه‌فادارييه‌وه قوربانييانى ئه‌و تاوانكارييه‌ى داعش، به‌بير ده‌هێنينه‌وە، پابه‌ندى پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتگيرييه‌كين بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان و وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى رابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ ساڕێژكردنى برينه‌كانيان”.
“مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌كى زۆره كه يازده ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونيى كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوويان بكاته‌وه، چيتر رێگه نه‌دات شه‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بن”، سەرۆکى هەرێم وا دەڵێت.
دەشڵێت: ده‌بێت متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن،بۆيه جه‌خت له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت”.
هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکى هەرێم سووپاسى ئەو وڵاتانە دەکات کە كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند.
دەقى پەیامەکەى سەرۆکى هەرێم:
ئه‌مڕۆ يادى به‌ئازارى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان ده‌كه‌ينه‌وه و به ڕێز و وه‌فادارييه‌وه قوربانييانى ئه‌و تاوانكارييه‌ى داعش، به‌بير ده‌هێنينه‌وه. پابه‌ندى پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتگيرييه‌كين بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان و وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى ڕابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ ساڕێژكردنى برينه‌كانيان.
مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌كى زۆره كه يازده ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونيى كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوويان بكاته‌وه، چيتر ڕێگه نه‌دات شه‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بن.
ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆيه جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت.
سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند و له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين تا زياتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت. سوپاس و پێ‌زانین بۆ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له تێکشکاندنی داعش. خوشك و برايانى ئێزديمان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ميشه پارێزه‌ريان ده‌بين و تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگه‌كه‌مان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سڵاو له ياد و گيانى قوربانييانى ئێزدى و له ئيراده‌ى به‌هێز و خۆڕاگريى ئێزدييان. سڵاو له ياد و گيانى هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق گيانيان به‌خشى.