بەڕێەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی - وێنە: پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووک
"تاکە شارین واین"
خۆراکی سلێمانی بۆ 964: 800 بریکار ماستەر کاردیان دەرنەهێناوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە کۆی سێ هەزار و 542 بریکاری خۆراک لە سلێمانی، هەتا ئێستا 800 بریکاریان ماستەر کاریان دەرنەهێناوە، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لە سلێمانی دەڵێ، رێگە نادەن بەهۆی کەمتەرخەمییەوە، حەقی بەشداران گرفتی بۆ دروست ببێ و لە ئەگەری ئامادە نەبوون بریکاری نوێ دادەنێن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق نوسراوی بۆ بازرگانی خۆراکی سلێمانی کردووە و دەیەوێ بۆ دواجار، ئاگادارى سەرجەم بريكارەكانى ناوشار و دەوروبەری شار بکات، كه ئەو بريكارانەى تا ئێستا ماستەر كارتيان دەرنەهێناوه له بەڕێوەبەرايەتيیەكە سەردانیان بکەن.
ئەوەش بە مەبەستى دەرهێنانى حساب بانكى بۆ بريكار، هەر بريكارێك سەردانیان نەكات له ماوەى 10 رۆژدا، ئەوا بريكارییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و دەدرێت به نزيكترين بريكار، ئەمە قسەی کامەران فەتاح، بەرێوەبەری بازرگانی خۆراکە لە سلێمانی بۆ 964.
ئەو بە 964ی وت، لە هەموو عێراقدا بریکارەکانی خۆراک لە سلێمانی و دەوروبەری تاکە شارین واین و بریکارەکان کەمتەرخەمن، کە تائێستا ماستەر کاردیان دەرنەهێناوە، ئەو بڕیارەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە دەکراوە و دەبێت سەرجەم بریکارەکانی خۆراک بۆ مامەڵە و کارەکانیان، حساب بانکییان هەبێ.
ئەگەر چوون بۆ دەرهێنانی ماستەر کارد ئەم پێداویستییانە بەرن:
مەرجه بريكار خۆى ئامادەبيێت
كارتى نيشتيمانى
كارتى زانيارى
فۆرمى خۆراك
دوو وێنەی بريكار
