11 رێکخراو 12 داواكاريان خستەڕوو

“نابێت داعشە گەڕاوەكان لە نزیكی ناوچەكانی ئێزدینشین نیشتەجێبكرێن”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ژماره‌یه‌ك رێكخراو و تۆڕى تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال و جینۆساید له‌ ساڵیادى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كاندا چه‌ند داواكارییه‌كیان خستووه‌ته‌ڕ و له‌ناو داواكاریه‌كانیش، به‌  پێویستى ده‌زانن ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە كەیسی كەوتنی شنگال بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت و حكومەتی عێراقیش قەرەبووی مادی و مەعنەویی قوربانییان بكاتەوە.

لە 11 ـه‌هه‌مین ساڵی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا،11 رێکخراو و تۆڕی بواری ئەنفال و جینۆساید داوایان لە عێراق کردووه‌، کە کۆمەڵكوژیی3.8.2014 بە جینۆساید بناسێندرێت و ئەوانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژییەکەدا هەبووە بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

داواکارییەکانی ئەو رێکخراو و تۆڕانە ئاراستەی حکومەتی عێراق و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کراوە و لە 12 داواکاریی پێکدێت.

–      پێویستە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە كەیسی كەوتنی شنگال بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت و هەموو ئەو هێز و گروپە چەكدارانەی كە بەرپرس بوون لە پارێزگاریكردن لە ئاسایشی شنگال لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت و دادگایی بكرێن.

–      حكومەتی عێراقی قەرەبووی مادی و مەعنەویی قوربانییانی ئێزدییەكان بكاتەوە.

–      عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و بە زووترین كات پەیوەستبوونی خۆی بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە رابگەیەنێت، بۆ ئەوەی دڵنەواییمان بداتێ عێراقی ئەمڕۆ و ئایندە جیاوازە‌ لە عێراقی پڕ لە تاوان و جینۆسایدی پێشوو.

–      پەلە بكرێت لە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان و هاوكاری مادی بكرێن بۆ ئاوەدانكردنەوەی شوێنەكانیان و دووبارە بونیادنانەوەی ماڵەكانیان.

–      پەلە بكرێت لە هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی كە چەكدارانی داعش ئێزدییەكانیان تیایدا كۆمەڵكوژ كرد.

–      كاربكرێت بۆ هێنانە ئارای سەقامگیری سیاسی لە شنگال و سەقامگیری بۆ ئەو شوێن و ناوچانە بگەڕێندرێتەوە کە بەهۆی هێزی چەکدارییەوە ژیانی ئێزدییەکان پڕ نەهامەتی کراوە.

–      ئاسایش و ئارامی دەروونی و كۆمەڵایەتی بۆ ئەو ژن و كچە ئێزدییانە فەراهەم بكرێت، كە قوربانی دەستدرێژی سێكسی بوونە بەدەستی چەكدارانی داعش، بە تایبەت ئەوانەی منداڵیان لێ بووە.

–      رۆحی برایەتی و ئاشتەوایی و پێكەوەژیان لە نێوان ئێزدییەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوایەتییەكانی دیكە بەهێز بكرێت.

–      پەلە بكرێت لە دۆزینەوەی ئەو ژن و منداڵانەی تاوه‌كو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

–      نابێت داعشە گەڕاوەكان لە نزیكی ناوچەكانی ئێزدینشین نیشتەجێبكرێن.

–      پاراستنی مۆركی ئێزدایەتی لە ناوچە ئێزدییەكان و رێگریكردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكانیان.

–      لە پەرلەمانی كوردستان (كۆتا)ی تایبەتیان بۆ دیارییبکرێت.

مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دیكۆمێنتكردنى كۆمه‌...

مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دیكۆمێنتكردنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان له‌ شنگال دروست ده‌كرێت

له‌ ئیتاڵیا ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان به‌ جی...

له‌ ئیتاڵیا ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان به‌ جینۆساید ده‌ناسێندرێن