قسەی پارێزگارە

ماوەی پێدانی کارەبا لە کەرکوک بۆ 13 کاتژمێر زیادی کردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە قسەی پارێزگاری کەرکوک، پشکی کارەبای نیشتمانی بەراورد بەساڵانی پێشوو، زیادی کردووە لە شارەکە، هەر بۆیە ئێستا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە حەوت کاتژمێرەوە بۆ 13 کاتژمێر زیادی کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 2.8.2025، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سەردانی بەشی دابەشکردن و کۆنتڕۆڵی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوکی کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی دەڵێ، لە نزیکەوە لە پشکی کەرکوک لە کارەبای نیشتمانی و چۆنێتی دابەشکردنی کۆڵیوەتەوە.

ئەوەشی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکانی دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان جەخت لە پشکی کەرکوک لە کارەبای نیشتمانی کردوەتەوە و پشکەکە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادی کردەوە.

بەوەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە حەوت کاتژمێرەوە بۆ 13 کاتژمێر زیادی کردووە، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان.

سزای خۆڵ و خاشاک لە کەرکوک تا یەک ملیۆن دینارە

سزای خۆڵ و خاشاک لە کەرکوک تا یەک ملیۆن دینارە