"خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ بوو"

تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لە مێرگەسۆر خنکا دۆزرایەوە

964+

شۆڕش قادری

تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لە قەزای مێرگەسۆر خنکا دۆزرایەوە کە خەڵکی هەولێرە و خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ بوو.

“تیمەکانی مەلەوانی لە قەزای مێرگەسۆر و سۆران توانیان تەرمی هاوڵاتی رێکار عەبدوڵا تەمەن 29 ساڵ لەنێو رووبار بدۆزنەوە و رەوانەی نەخۆشخانە گشتی بلێ کراوە”، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییە دانیشتوی شاری هەولێر بوو، بەمەبەستی گەشت رووی لەو دەڤەرە کردبوو کە خێزاندار بووە و باوکی سێ منداڵ بوو.

ئەو هاوڵاتییە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2.8.2025 لە رووبارى دلانى سنوورى قەزاى مێرگەسوور خنکا و بەقسەی رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئەمساڵ ئەوە شەشەم حاڵەتى خنکانە کە لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران تۆمار دەکرێت.

بەرگری شارستانی سۆران بەدوای سێ تەرمدا دەگەڕێت

بەرگری شارستانی سۆران بەدوای سێ تەرمدا دەگەڕێت

ئاو و ئاگر ئامانی نییە؛ گەشتیارەکانی سۆران لەسەر خنکان...

ئاو و ئاگر ئامانی نییە؛ گەشتیارەکانی سۆران لەسەر خنکان چی دەڵێن؟