بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر گۆڕدران
600 پێشمەرگەن
پێدانی دەرمان بەو پشمەرگانەی دەفتەری نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە راگیرا
964+
ژووری هەواڵ
لەدوای نزیکەی حەوت مانگ، پێدانی دەرمانی خۆڕایی بۆ ئەو پێشمەرگانەی که دەفتەری نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە رادەگیرێت.
ئەمڕۆ شەممە 2.8.2025، عەقید ئەیوب ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە بە 964ـی راگەیاند، ئاگادار کراون کە پێدانی دەرمان بەشێوەیەکی کاتی بۆ ئەو پێشمەرگانەی دەفتەری نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە رابگرین.
بە وتەی عەقید ئەیوب ئەحمەد، راگرتنی پێدانی دەرمان تەنیا لە رێگەی دەفتەری نەخۆشی درێژخایەن راگیراوە و ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی دەفتەرەکەیان هەیە نزیکەی 600 پێشمەرگەن.
“هیچ کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە نییە، راگرتنی پێدانی دەرمانەکان بۆ ماوەیەکی کاتیە و دابینکردنی دەرمانی خۆڕایی بەردەوامە بە مەرجێک پزیشک بیان بینێت”، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە وای وت.
لە رێکەوتی 1.2.2025، نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر سەرجەم پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدانی ئاگادار کردەوە، کە دەفتەری چارەسەری مانگانە بۆ نەخۆشخانی درێژخایەن دروست دەکرێت.
دەفتەرەکە تەنیا بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و کەسی پلەیەکی ئەم دوو توێژە دروست کرا.