کۆبوونەوەیەکى پێشووترى ئەنجومەنى نوێنەران بە سەرۆکایەتى مەحمود مەشهەدانى
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
هەمواری یاسای زیندانە سیاسییەكان و خۆپێشاندان گفتوگۆ دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەپێی راگەیاندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە و ژمارەیەك یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، دیاترینیان هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانە سیاسییەكان و خۆپێشاندان و دەربڕینی بیروڕای ئازاد گفتوگۆ دەكرێت.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 2.8.2025ی بڵاوكردەوە، كە لە نۆ بڕگە پێكدێت.
كۆبوونەوەكە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانە لە ساڵی چوارەمی یاسادانان، دیارترین بڕگەكانی كۆبوونەوەكە، بابەتەكانی هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانە سیاسییەكان، پەسندكردنی رێككەوتنی ئالوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ سعودیە، دەنگدان لەسەر یاسای راستكردنەوەی بڕوانامە زانستییە عەرەبی و بیانییەكان، هەروەها دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای رادەربڕین و كۆبوونەوە و خۆپێشاندانی ئاشتییانە و چەند بڕگەیەكی دیكە.
كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق كاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات.