بە چەندە؟

نرخی نەوت باش دابەزی

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێناسە گومركییەكانی ئەمریكا كاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت دروست كردووە و نرخەكەی دابەزاند.

ئەمڕۆ شەممە 2.8.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی ئەمریكا بە 69.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 67.33 دۆلار بازاڕی پێ كرایەوە، ئەمەش بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی سێ دۆلار نرخەكەی دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێناسە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتان هەیە، هەروەها كیشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رۆڵی لە جوڵەی بازاڕی نەوتدا هەیە، بە تایبەتی هاوكاریی نەكردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، كە ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا دروست دەكات و مەترسی لەسەر رێڕەوە ئاوییەكانیش بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی هەیە.