کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری

تا مانگی 10ـی ئەمساڵ لە دهۆک کارکردنی موەلیدەکان کۆتایی دێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئێستا کارەبای زیاتر لە 29 گەڕەکی شاری دهۆک، 10 پرۆژەی نیشتەجێبوون، زانکۆی دهۆک، سەنتەری قەزای ئامێدی و بازاڕی دهۆک و چەند شوێنیکی دیکە بووەتە کارەبای 24 کاتژمێری، وتەبێژی کارەبای گشتی پارێزگای دهۆکیش دەڵێت، بەهۆیەوە تا ئێستا 314 موەلیدە کۆژێندراونەتەوە.

هەر بەقسەی وتەبێژەکە کە بۆ 964 کردی کارەکە بۆ ئەوەیە، تا مانگی 10ی ئەمساڵ و رەنگە زووتریش لە پارێزگا دهۆک و دەوروبەری موەلیدە نەمێنێت و هەموو گەڕەک و شوێنەکان ببنە کارەبای 24 کاتژمێری.

لە پارێزگای دهۆک درەنگانی شەوی رابردوو کارەبای گەڕەکانی، “ماڵتا سەری،ماڵتا خارێ، ماڵتا روژئاڤا، ماڵتا کادرا، تاخێ بوتان، بەهدینان، میدیا، ماسیکا روژ ئاڤا، ماسیکا دوو، ماسیکا گوندی، زرکا، سجنا زرکا، گەڤەرکێ_قەسارا”، هەروەها، “گوندێ زاوە”و “پروژێن ئاڤا زاوا”و”زانکویا دهوک”. و پرۆژەی نیشتەجێبوون “دابین ستی2، ئارام ستی، پاشا ستی، ساب سنتەر، دێرین ستی، روژ ستی، پێل ستی، مێرسین تەوەر، پرایم ڤیو، شاهان تەوەر”، بوو بە 24 کاتژمێری.

ئەمڕۆ هەینی 2025.8.1، کانیوار ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، لەقوناغی یەکەم و دووەم و سێیەمدا 15گەڕەک کە 52 هەزار بەشداربووی هەیە، نزیکەی سێ مانگە کارەبای 24کاتژمێرییان هەیە، و 190 موەلیدە کوژێندراونەتەوە.

هەروەها، لە درەنگانی شەوی رابردوو قوناغی چوارەم تەواو کرا، وە کارەبای 14 گەڕەک لەگەڵ زانکۆی دهۆک و چەندین شوێنی دیکەش و 10پرۆژەی نیشتەجێبوون کە 28 هەزار و 200 بەشداربووی هەیە، کارەبایان بووە 24 کاتژمێری و 124 موەلیدە کوژێندرانەوە، ئەو گەڕەک و شوێنانەی ماون، لەقوناغەکانی دیکە دا جێبەجێ دەکرێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دهۆک بۆ 17هەمین پێشانگەی شێوەکاری خۆی ئامادە دەکات

دهۆک بۆ 17هەمین پێشانگەی شێوەکاری خۆی ئامادە دەکات