لە هەولێر

دانیشتووانی گوندی باغلو منارە کێشەی کەم ئاویان نییە و کێشەی زۆری ئاویان هەیە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە دوای گەیشتنی پڕۆژەی ئاوی خزمەتگوازری هەولێر بە دانیشتووانی گوندی باغلو منارە، خەڵکی گوندەکە كێشەی کەم ئاویان نەماوە، بەڵام کێشەیەکی دیکەیان بۆ دروست بووە کە نەبوونی تەنفیزی ئاوە لەو بیرەی کە ئاوی گوندەکە دابیندەکات، چونکە هیچ قەفیزێک نییە ئاوەکە گلبداتەوە و ئەو ئاوەی زیادە  رۆژانە بۆماوەیی پێنج كاتژمێر خەسار دەبێت و بەسەر شەقام و كۆڵانەكان دەڕوات .

محەمەد عەبدوڵـڵا دانیشتووی گوندی باغلو منارەیە بە 964ـی وت، ”حكومەت بەس بابێت قەفیزێك لەم بۆرییە بدات كێشەكە چارەسەر دەبێت، خەلك خۆپیشاندان دەكات بۆ ئاو ئێمە دەڵێین گوناحە با خەسار نەبێت .”

نازم كەریمیش هاوڵاتییەکی دیکەی گوندەکەیە بۆ 964 وتی، ”لەمێژە وتراوە ئاو و ئاوەدانی، زۆرمان پێناخۆشە كە لێرە ئەم ئاوا بەفیرۆ دەڕوات .”

پەیوەندیدار بەم بابەتە قسەمان لەگەل رابەر حوسێن، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر كرد، لای خۆیەوە بە 964ـی راگەیاند، ”دەستبەجێ تیمەكان دەنێرین بۆ چاكکردنەوەی بۆرییەكان چارەسەركردنی کێشەکە.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

"شەش مانگی تر هەولێر تێرئاو دەبێت و کێشەی کەمئاوی نامێنێت"