بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی:

“کارمەندەکانمان خۆبەخشانە و لەسەر ئەرکی خۆیان ژینگە دەپارێزن”

964+

ژێوار خدر

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، کارمەندانی هۆبەی کارەبای چوارتا لە دەستپێشخەرییەکدا و لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆیان، هەڵمەتێکی سەوزکردن و جوانکارییان بۆ ژینگەی فەرمانگەکەیان و دەوروبەری لە قەڵاچوالان ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، کە کارمەندانی ئەم هۆبەیە، سەرەڕای سەرقاڵبوونیان بە ئەرکەکانی رۆژانەی خۆیانەوە لە سنوورەکەیاندا، بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و لە دەرەوەی کاتی کارکردنی فەرمی، وەک هەنگاوێک بۆ خزمەتکردنی ژینگە و جوانترکردنی سیمای ناوچەکە، بینای فەرمانگەکەیان سەوز کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا، ستایشی ئەم دەستپێشخەرییەی کارمەندەکانی کردووە و بە “ئەرکێکی نیشتمانی و هەستێکی بەرزی مرۆڤدۆستانە” وەسفی کردووە، کە لە خەمی پاراستنی سروشتدان و هاوکات هیوای سەرکەوتن و زۆر بوونی نموونەی لەو جۆرەی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی تردا خواستووە.

گەنجێکی ژینگەدۆست دوو کەوی ئازاد کرد 

گەنجێکی ژینگەدۆست دوو کەوی ئازاد کرد