ناسڕی رەزازی بۆ ئاگرەکەی سنە خەمبارە
“فریای ژینگەی کوردستان نەکەوین خراپمان بەسەردێت”
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بۆ ئەو سێ گەنجەی لە ئاگرەکەی چیاکانی سنە گیانیان بەخشی ناسڕی رەزازی دڵخەمگینە و دەشڵێت، ناوچەکە لە ژێر رەپۆشەی شەڕێکی ناخۆشدایە و دنیا بەرەو گەرمی زیاتر دەڕوات.
جگە لە کاری هونەری ناسڕی رەزازی خەمخۆری کوردستان و ژینگە و فەرهەنگ و کەلتوریەکی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 باس لەوە دەکات، ئەگەر لە خەمی ژینگەی کوردستان نەبین، زەوی بەرەو گەرمی زیاتر دەڕوات و لەمەی ئێستا تێیداین خراپترمان بەسەردێت.
دەشڵێت، دنیا بەرەو خراپتر دەڕوات و وشکەساڵی و ماڵوێرانی هەیە، پێویستە خۆمان خەمخۆری ژینگەکەمان بین.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح