نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەرن
شارەوانی شارەزوور دەستدەکات بە دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران
964+
بڕوا مەجید -شارەزوور
نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەری قەزای شارەزوور کە لە وەزارەتە جیاجیاکانن ناویان بۆپێدانی زەوی گەڕاوەتەوە بۆ شارەوانی قەزاکە و 600 دۆنم زەویان بەسەردا دابەشدەکرێت.
فەرمانبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، تەندروستی، پەروەردە، خانەنشینان، پێشمەرگە، و کارمەندانی شارەوانی و کارەبا پێکهاتوون.
سالار ئەحمەد رەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، بۆ 964 وتی، زەوییەکان لە سێ شوێن دابەشدەکرێن، ئەوانیش رۆژئاوای شار، رۆژهەڵاتی شار و خوارەوەی شار.
سالار ئەحمد، وتیشی، “بۆئەوەی بزانین کەسێک شایستەیە زەوی پێبدرێت یان نا رەچاوی خاڵ بەندی دەکرێت، بۆ ئەوەی کەسێک بزانێ چی زەویەکی پێدەردێت دادپەروەرانە بە شێوەی تیروپشک دەبێت”.
ئیفرازی زەویەکان دەستی پێکردووە و لە کۆتایی مانگی هەشت ئامادەکردنی نەخشەکان دەستپێدەکات، هەموو زەوییەکان لە یەک رۆژ و لە یەک کات دابەش دەکرێت، فەرمانبەران بۆدڵنیابونەوەی ناوەکانیان دەتوان سەردانی شارەوانی بکەن و ناوەکانیان هەڵواسراوە.
پێداچوونەوە: هاوبەش