داوا لە حکومەت دەکات چارەیەکیان بکات
گه‌نجێكی كۆیه خاوەن دایک و خوشکێکی نەخۆشە و دۆخیان مەترسیدارە
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
خێزانێکی سێ کەسی لە کۆیە، له‌دۆخێكی خراپی ژیاندان، دایكێكی نه‌خۆش و كچێكی خاوه‌ن ئۆتیزمیان هه‌یه به‌ته‌نیا به‌شدار كه كوڕى خێزانه‌كه‌یه كاروبارى ئه‌م خێزانه هه‌ڵده‌سوڕێنێت و ده‌ڵێت به‌هۆى بوونى نه‌خۆشی له دایك و خوشكه‌كه‌ى ناتوانێت وه‌كو پێویست كار بۆ بژێوی ژیانیان بكات و ده‌بێت به‌رده‌وام چاوێكی له‌سه‌ریان بێت.
بەشدار کەریم، بە تەمەن گەنجه به‌ڵام بە رووخسار بەرەو پیری دەڕوات، ئەو بە 964ـی وت، لە بارودۆخێکی زۆر خراپ داین، قەرزارم و لە ماڵەوەش هیچ کەرەستەیەکمان نیە و هەمووم فرۆشتووە و بۆ نەخۆشەکانم خەرج کردووە، داوا دەکەم خێرخوازان هیچ نەبێ خواردن بۆ ئەو دایک و خوشکەم دابین بکەن.
داواشى كردووه،دایك و خوشكه‌كه‌ى لە خانەیەکی پیری یاخود بێسەرپەرشتان، وەربگیرێن و بەخێویان بکەن چونکە ده‌ڵێت “لەتوانامدا نەماوە”.
گه‌نجێكی خێرخوازیش، کە نەیویست ناو و رووخساری دەربچێت بە 964ـی وت، بارودۆخی ئەو خێزانە لەوپەڕی خراپی دایە و زۆر پێویستە بەخێرایی هاوکاری بکرێن و چارەسەرێک بۆ ئەو دایک و کچە بدۆزرێتەوە و لەم دۆخە دەربازیان بکەن.
وتیشی “پێویستە حکومەت و لایەنی بەرپرس بێنە سەرخەت و ئەو دایک و کچە لە شوێنێک وەربگرن و خزمەتیان بکەن بەڵکو براکەشیان بتوانێت دەست بە ژیان و کار بکات.
بە وتەی بەشدار لە ساڵانێکی زووەوە بارودۆخی دەرونی دایکی باش نەبووە، بەڵام لە ساڵی 2014ـەوە و دوای تێکچونی دۆخی دەروونی خوشکەکەی، هەم شیرازەی خێزانەکەیان شێوا و هەم دۆخی دایکیشی خراپتر بوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن