کەشوهەوا

ئەو 3 تا 5 پلە گەرمایەی دابەزیوە بەردەوامە

964+

توانا نەقی

بۆ چەند رۆژێک ئەو پلە گەرمایەی کە دەگەشتە 50 پلە کەمبووەتەوە و کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ بە شێوازێک کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروست بوونی کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما کە لە دوێنێوە نزیکەی 5 پلەیەک دابەزیون وەک خۆیان دەمێنەوە و سبەینێش بە هەمان شێوە دەبێت.

بەرزترین پلە گەرمیانە بە 45 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 32 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ   پێنج شەممە 31.7.2025
خێراى با /  لەسەرخۆ – مام ناوەند  ( 10–  20 )کم/ک
مەوداى بینین / ( 7 –  9  ) کم دەبێت.
ئاراستەی با /  باشووری رۆژئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر :  44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک :  43  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران :  43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی