پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی:

 لە سیتەک دەستبەسەر داردا گیرا و لە بەردەقارەمان کەسێک دەستگیرکرا

964+

ژێوار خدر

لە دوو چالاکی جیادا لە سنووری سیتەک و بەردەقارەمان، پۆلیسی دارستان و ژینگە، دەستیان بەسەر بڕێک داری سروشتیی بڕاوەدا گرتووە و کەسێکیشیان بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بڕینەوەی دار لە سنووری گوندی “عازەبان”، تیمەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک چوونەتە شوێنەکە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک داری سروشتیی تەمەن جیاوازدا گرتووە.

دەشڵێت،هیچ تۆمەتبارێک لە شوێنی رووداوەکە نەبووە، بەڵام بە بڕیاری دادوەر دەست بەسەر دارەکاندا گیراوە و لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران دەستیپێکردووە.

روونیشیکردووەتەوە، لە چالاکییەکی دیکەدا و لە گوندی “کانی شەیتان” لە سنووری بەردەقارەمان، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بە هاوکاریی ئاسایش، کەسێکیان بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیری ئاو دەستگیرکردووە.

دەستیش گیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا و تۆمەتبارەکەش بە بڕیاری دادوەر رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەست...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەستگیر کردووە