"زیانی گیانی نەبوو"
ئاگرەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ کۆنتڕۆڵ کرا
964+
دەشتی عارف – هەولێر
ئەو ئاگری لە کارگەیەکی پلاستیک لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەوتبووە، بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵ کرا و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 30.7.2025 ئاگر لە کارگەیەکی پلاستیک لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەوتەوە و هەرزوو تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر گەیشتنە شوێنەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
“زەرەر و زیانەکان تائێستا دیاری نەکراون لەبەر ئەوەی لێکۆڵینەوە تەواو نەبووە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەتەواوەتی لێکۆڵینەوە دەکەین و خەمڵاندن بۆ زەرە و زیانەکان دەکەین”، شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وای بە 964 وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنە کۆگایەکی پلاستیکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێرە و توانیویانە لە کاتژمێرێکدا و بە بێ زیانی گیانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری