چەندین وڵات كەوتنە ئامادەباشییەوە
وێستگەی ئەتۆمی فۆكۆشیما لە ژاپۆن چۆڵ كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمپانیای تێپکۆ، كارپێكەری وێستگەی ئەتۆمی فۆکوشیما دایچی لە رۆژهەڵاتی ژاپۆن، رایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە 30.7.2025 سەرجەم کارمەندانی ئەو دامەزراوەیە کە لە ساڵی 2011 تووشی رووداوی ئەتۆمی بوون، بەهۆی مەترسی روودانی تسونامی بەهۆی بوومەلەرزە گەورەكەی کەناراوەکانی روسیا، چۆڵکراون.
وتەبێژی کۆمپانیای تێپکۆ بە میدیاكانی ژاپۆنی وت، “هەموو کرێکاران و کارمەندان چۆڵیان کردووە”.
پشتڕاستیشی کردەوە کە “هیچ حاڵەتێکی نائاسایی دەستنیشان نەکراوە لە وێستگەی ئەتۆمی فۆكۆشیما، کە لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 بەهۆی بوومەلەرزە مێژوویی و تسونامییەكەی ژاپۆنەوە زیانی پێگەیشتووە و لەکارخراوە.
هاوكات هەر بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ بەیانی كەناراوەكانی روسیای گرتەوە و پلەكەی 8.8 بوو بە پلەی رێختەر، لە رۆژئاوای ئەمریكا و لە كەناراوەكانی ئیكوادۆر و دوورگەی ئەرخەبیل، هەروەها لە فلیپین و رۆژهەڵاتی چین هۆشداریی درا و كەناراوەكان چۆڵ كران لە ترسی تسۆنامی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا و كەنارەكان.
بوومەلەرزەكەی میانمار كوژراو و برینداری زۆری لێكەوتووەتەوە
بوومەلەرزە
هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە
بوومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا
ئامار و داتا
دهۆک 7 هێندە زیادى کردووە؛ ئەمساڵ زۆر زیاتر لە پار باریوە
پێشبینییەكانی زانا هۆڵەندییەكە خەریكە دێنەدی
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە فلیپینی دا
فرانک هۆگەربێتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی