یاریی ئاگریین و جەماوەرێكی زۆر

“جامی عێراق” خەڵاتی یەكەمی خولێكی تۆپی پێیە لە هەولێر

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

خولێكی تۆپی پێی تیپە میللییەكان لە گەڕەكی تووڕەقی هەولێر، كە پێشتر گوند بوو، جەماوەرێكی زۆری لێ كۆدەبێتەوە و خەڵاتی براوەی یەكەمی خولەكەش، كۆپییەكی جامی عێراقە.

خولەكە ئەمشەو لە یاریگەی تووڕەق كۆتایی هات، كە كۆمەڵێك گەنجی گەڕەكەكە خۆبەخشانە بەڕێوەیان برد و پەیامنێری 964یش ئامادەبوو، هەردوو تیپی تووڕەق و لاجان رووبەڕوو بوونەوە.

وەك دەردەكەوێت، خولەكە سەرنجی هەمووانی راكێشاوە، كەشوهەوای یاریگە بە یاریی ئاگریین تەنراوە و جەماوەرێكی زۆریش ئامادەن، هەروەها بێژەرێكیش لە بڵندگۆوە كۆمێنتاری بۆ یارییەكە دەكات.

عومەر گۆران یەكێك لە رێكخەرانی خولەكە بە 964ی وت، “جامی عێراقمان وەك خەڵات بۆ تیپی یەكەم داناوە، ئەو جامەی یانەی هەولێر بە ئاواتیەتی بەدەستی بهێنێت”.

وتیشی، دەمانەوێت بایەخ بە گەنج و لاوی گەڕەك و ناوچەكەمان بدەین و كاتێكی خۆشیان لەگەڵ تۆپی پێ بۆ بڕەخسێنین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەرێ تۆپی پێی جاران خۆشتر بوو یان هی ئێستا؟

ئەرێ تۆپی پێی جاران خۆشتر بوو یان هی ئێستا؟