ئاسایشی هه‌ولێر:
ئه‌و ژنه‌ى دزی له به‌ساڵاچوان ده‌كرد ده‌ستگیر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ژنێكیان ده‌ستگیركردووه كه دزى له پیاوه به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوه‌كان ده‌كرد، دواى چاودێریكردنێكی ورد توانیان راده‌ستی یاسای بكه‌ن.
ئاسایش له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانیانەوە لەسەر بوونی چەند حاڵەتێکی تاوانی دزیکردن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێکی ژنیان دەستگیر کردووه، هەڵساوە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دزیکردن، بەتایبەت لەو کەسانەی کە تەمەنیان گەورەیە و بەساڵاچون.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (و. ح. ع) خەڵکی دەره‌وەی هەرێمی کوردستانە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاسایشى هه‌ولێر، یەکێک لە تاوانەکانی ئه‌م تۆمه‌تباره دزینی بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی بووە لە شوفێریکی تەکسی.
ده‌شڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستیان بەسەر ئەو بڕە پارەی شوفێری تەکسیەکە و لەگەل چەند پارچە زێڕ و ئامێری مۆبایلدا گرتووه.