لە سلێمانى 433 هەزار کەس ماوە خۆیان تۆمار بکەن

تەڵاق؛ گەورەترین گرفتى پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنییە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

لە سلێمانى 78%ـى هاوڵاتیان خۆیان لە پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنى تۆمارکردووە و بەڕێوەبەرى پسوڵەى خۆراکى هەولێریش دەڵێت، گەورەترین گرفت کە رووبەڕوویان بووەتەوە کێشەى تەڵاقە.

بەپێى دوا ئامارى بەڕێوەبەرایەتى پسوڵەى خۆراکى سلێمانى، تائەمڕۆ دووشەممە 28.7.2025، لە پارێزگاى سلێمانى یەک ملیۆن و 563 هەزار و 833 کەس خۆیان تۆمارکردووە کە دەکاتە 78%، لەبەرامبەردا 433 هەزار هاوڵاتى ماون کە خۆیان تۆمار بکەن.

ئاراس محەمەد، بەڕێوبەرەى پسولەى خۆراکى سلێمانى بە 964ـى وت،”لە 1ـى 8ـى 2025، پڕۆسەى خۆتۆمارکردنەکە دەوەستێت، بەڵام تا ئەمڕۆ ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیان ماون خۆیان تۆمار بکەن ئەوەش بەهۆى بوونى کێشە لە کارتى نیشتمانیان یان کەمتەرخەمى و گەشتى دەرەوەى وڵات”.

داواش دەکات، پەلە بکرێت ئەو چەند رۆژەى ماوە خۆیان تۆمار بکەن بۆئەوەى بەشەخۆراکەکەیان رانەگیرێت.

بەوتەى ئاراس محەمەد، گەورەترین کێشە کە لەو ماوەیەدا رووبەڕوویان بووەتەوە کێشەى تەڵاق و جیابوونەوەیە، چونکە دەبێت یەکێکیان ئەوەى تر بسڕێتەوە.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

لە هەولێر؛ نزیکەى 400 هەزار کەس خۆیان لە پسوڵەى خۆراکى ئ...

لە هەولێر؛ نزیکەى 400 هەزار کەس خۆیان لە پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنى تۆمار نەکردووە