داوای پاککردنەوەی دەکرێت

بەنداوی قادر کەرەم وشکی کرد

964+

عەزیز عەدوڵا

بەنداوی قادر کەرەم وشکی کرد و هاوڵاتیانی سنورەکەش داوای پاککردنەوەی دەکەن لە قوڕ و لیتە بۆئوەی ساڵێکی دیکە ئاو زیاتر بگرێت.

بەنداوەکە لە ساڵی 2015 دروستکراوە، مەبەستی سەرەکی بۆ کاری کشتوکاڵی و ئاودانی ئاژەڵەکانی سنوورەکە بووە، پسپۆڕێکی ئاویش دەڵێت %99.9 وشک بووە.

سەمەد عەبدوڵا ماستەری هەیە لە دەرامەتی ئاو، دانیشتووی ناحیەکەیە بە 964ـی وت، ئەم بەنداوە تونای ئاودێر کردنی 400 دۆنم زەوی هەیە و ئاو بۆ چوار هەزار ئاژەڵ لە سنورەکە دابین دەکات.

وتیشی، “ئەمساڵ تازە هیچ وشکی کردوە، بەڵام خەمی ئەوەمان لێهاتوە بۆ ساڵێکی دیکە بەنداوەکە هێندەی قوڕ و لیتەی تێدایە ئاوێکی ئەوتۆ ناگرێت تا جوتیاران و ئاژەڵداران بتوانن سودی لێ ببینن، داواکاری سەرەکی ئێمە بۆ پاک کردنەوەی بەنداوەکەیە لەو پاشماوانەی تێیدایە”.

964 بۆ بەدواداچونی بابەتەکە پەیوەندی کرد بە عادل رەشید، سەرۆکی شارەوانی قادرکەرەم، ئەو  وتی، “بەهۆی ئەم وشکەساڵیەی ناوچەکەمانی گرتووەتەوە ماوەی چەند رۆژێک دەبێت بەنداوی قادرکەرەم تاکە بەنداوی سنورەکەیە بەرەو وشکبوون دەچێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی 10 ساڵە بەنداوەکە پاک نەکراوەتەوە، چەند رۆژێک دەبێت نوسراویان کردوە بۆئەوەی بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکەن تا بتوانین بەنداوەکە پاک بکەنەوە و بێخەمی بکەین، بۆساڵی ئایندە تا رێژەیەکی زۆرتر ئاو بگرێت.

بەنداوەکە دەکەوێتە سەر چەمی قادرکەرەم و توانای گلدانەوە یەک ملیۆن و 700 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، لە ساڵی 2015 کارەکانی تەواو بوو، بوجەی تەرخانکراو بۆی زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلارە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

11 بەنداو نۆژەن دەکرێتەوە

11 بەنداو نۆژەن دەکرێتەوە