11 بەنداو نۆژەن دەکرێتەوە

964+

فەرمان سادق

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری نۆژەنکردنەوەی چوار بەنداوی دەرکردووە و بەڕێوەبەری نبەنداوەکانیش دەڵێت کارەکان تەواو بووە و ماوەتەوە بدرێتە بەڵێندەر.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری نۆژەنکردنەوە و چاکسازی لە بەنداوی حەمامۆک، چەلی و دێگەلەی لە سنووری پارێزگای هەولێر داوە، لە سلێمانیش بەنداوەکانی چەمی سمۆر لە سلێمانی و بەنداوێکیش لە دهۆک، هەروەها هەشەزینی، حەسەن کەنوش، هەوارە و قادر کەرەم لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەنداوەکانی ئاوە سپی و باوەشاسوار لە کفری کە کۆی گشتی دەکاتە 11 بەنداو.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، 2.5.2023 دوا وادەیە بۆ بەڵێندەران کە تەندەرەکانیان پێشکەشی وەزارت بکەن.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، دوو جۆر چاکسازی و نۆژەنکردنەوە لە بەنداوەکاندا هەیە، هەیانە ساڵانەیە و هەیانە ماوە ماوە دەکرێت.

زیاتر وتی “ماوەی 10 ساڵ دەبێت ئەو بەنداوانەی کە لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستیان کردوون، نۆژن نەکراونەتەوە، ئێستا کاتیەتی نۆژەن بکرێنەوە و بودجەی پێویستی بۆ دانراوە و ماوەتەوە بدرێتە تەندەرین”.