باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
حاجى ئۆمەران فێنکترینە
لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
ژێوار خدر
ئەگەر حەزت بە گەشتە بۆ سروشت و ناوچە شاخاوییەکان و لەبەر گەرما دوای دەخەی نیەتی لێ بێنە و لەم دوو رۆژەدا سەفەرەکەت بکە، چونکە ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان دادەبەزن و کەشەکە تۆزێک فێنکتر دەبێتەوە بەتایبەتیش ناوچەی حاجی ئۆمەران شوێنێکی گونجاوە بەو پێیەی فێنکترین ناوچەی کوردستانە لە ئێستادا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە 28.7.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێراىی با لەسەر خۆ مام ناوەند دەبێت لە نیوان 10 – 20 کیلۆمەتر.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان یەک بۆ سێ پلە دادەبەزێت
سەبارەت بە سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێراىی با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ تاکو ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئەمەش پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بۆ ئەمڕۆ
هەولێر : 48 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 50 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 50 پلەی سیلیزی