ئومێد خۆشناو

“پابەندین بە رێككەوتنەكانمان لەگەڵ پارێزگای ئازەربێجانی رۆژئاوا”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند بۆ ساڵی چوارەم زیارەتكارانی ئێرانی لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی عێراق دەكەن بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حوسێن.

ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمشەو یەكشەممە 27.7.2025 هاوشان لەگەڵ رەزا رەحمانی، پارێزگاری ئازەربێجانی رۆژئاوا “ئورمیە” دەركەوت و رایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی باشیان لەگەڵ شاندی میوان كردووە و ئەمساڵیش بۆ ساڵی چوارەم زیارەتكارانی ئێرانی لە رێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەچنە ناوەڕاست و باشووری عێراق، بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حوسێن.

وتیشی، لە حاجی ئۆمەرانەوە تا بازگەی شێراوە و كۆتایی سنووری هەرێمی كوردستان، پێشوازی و خزمەتی زیارەتكاران دەكەن و كارەكە بە لای پارێزگای هەولێرەوە گرنگە و “ئیعتیقادیە”، كە دەرفەتێكی باشە بۆ زیارەتكاران و رێگەكەیان بۆ كورت دەبێتەوە كاتێك بە هەرێمی كوردستان زیارەتی شوێنە پیرۆزەكانی عێراق بكەن.

“ئەمساڵ ئینشائەڵا پرۆسەكە باشتر لە ساڵانی پێشوو بەڕێوەدەچێت، ئێمە پابەندین بەو رێككەوتنانەی پێشتر لەگەڵ پارێزگای ئازەربێجانی رۆژئاوا كردوومانە و ئەوانیش پابەندیی خۆیان دووپاتكردەوە، بە تایبەتی لە بابەتی زیارەتكاران و جموجۆڵی بازرگانی”، ئومێد خۆشناو وای وت.

شاندی پارێزگای ئازەربێجانی رۆژئاوا “ئورمیە” ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتنە هەولێر و بڕیارە دیدار و كۆبوونەوەی زیاتریان لە هەولێر هەبێت.

ئەمساڵیش هەولێر ئاسانكاری بۆ زیارەتكارانی ئێرانی دەكا...

ئەمساڵیش هەولێر ئاسانكاری بۆ زیارەتكارانی ئێرانی دەكات