پۆدکاستی لەشساخی
قژهەڵوەرین کێشەیەکی باوە و زۆربەمان بەدەستییەوە دەناڵێنین
964+
جێگر مەحموود
قژهەڵوەرین کێشەیەکی باوە و زۆربەمان بەدەستیەوە دەناڵێنین، بۆ تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە لە بەرنامەی “لەشساغی” میوانداری دکتۆر سامی وەلی پسپۆڕی پێست و جوانکاری کرا تا وەڵامی گرنگترین پرسیارەکان بداتەوە
بەپێی وتەی دکتۆر سامی هۆکاری سەرەکی قژهەڵوەرین لە پیاوان و زۆرێک لە ژناندا بۆماوەییە (جینات) لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی ژیانی مۆدێرن وەک سترێسی بەردەوام کەمخەوی و خۆراکی ناتەندروست کێشەکەیان قوڵتر کردووەتەوە هەروەها حاڵەتە تەندروستییەکانی وەک کەمخوێنی و کێشەی غودەی دەرەقی رۆڵێکی گەورەیان هەیە.
دکتۆر جەختی لەوە کردەوە کە ڤیتامینەکان بە تەنیا چارەسەر نین، بەڵکو یارمەتیدەرن بۆ چارەسەری کاریگەرتر پلازمای خوێن (PRP) یارمەتی بەهێزکردنی قژی لاواز دەدات، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی رووتانەوەی تەواویان هەیە چارەسەری بنەڕەتی و هەمیشەیی بریتییە لە چاندنەوەی قژ، کە گرنگە بزانرێت کە قژی چێنراو بە شێوەیەکی سروشتی گەشە دەکات و دووبارە هەڵناوەرێتەوە
لەکۆتاییدا دکتۆر سامی چەند باوەڕێکی هەڵەی راستکردەوە بەکارهێنانی کڵاو، قژ شووشتنی زوو بە زوو یان بەکارهێنانی جێڵ و ماددە کیمیاییەکان هۆکاری سەرەکی رووتانەوەی بۆماوەیی نین