کەمێک کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە

ئەم شەپۆلی گەرمایە ئەمڕۆ کۆتایی دێت

964+

شۆڕش قادری

ئەو شەپۆلە گەرمایەی نزیکەی هەفتەیەکە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، ئەمڕۆ کۆتایی دێت و سبەی تاڕادەیەک کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 27.7.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و وەک دوێنێ گەرم دەبێت.

بەڵام بۆ سبەی دووشەممە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبێتەوە و ئاسمانیش بەگشتی نیمچەهەور دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی؛

هەولێر: 46 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک: 45 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 48 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی

سۆران: 44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 49 پلەی سیلیزی

گەرما دەوامی دامودەزگاکانی لە خانەقین کەم کردەوە

گەرما دەوامی دامودەزگاکانی لە خانەقین کەم کردەوە

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە بەتینی گەرما بەردەوام ...

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە بەتینی گەرما بەردەوام دەبێ