"موچەکەم بەشی قەرزیش ناکات"
لە نوێژی بەیانییەوە هاتووە و هێشتا موچەی وەرنەگرتووە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
دوای زیاتر لە 70 رۆژ لە دابەشنەکردنی موچە، ئەمڕۆ ھەینی لەگەڵ ئەوەی پشوو بوو دەستکرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج، موچەخۆرێکیش لە بانکی گەرمیان دەڵێت، نوێژی بەیانیم کردووە و ھاتووم جارێ نازانم کەی موچەکەم وەردەگرم.
بەھمەن ئەحمەد، موچەخۆرە و لەسەرکورسیەک دانیشتبوو بە پارچە کارتۆنێک خۆی فێنک دەکردەوە بە 964ـی وت،”لە دوای نوێژی بەیانیەوە لەماڵ دەرچووم و ھاتم بۆ بانک بو وەرگرتنی موچەکەم، بەڵام زۆر قەرەباڵەغە و جارێ نۆرەم نەھاتووە”.
جەوکەی گەرمە زەختم ھەیە نازانم زەختەکەم دابەزیوە یان بەرز بۆتەوە سەرم زۆر ژانەکات، بەھمەن ئەحمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو موچەیەی وەری دەگرێت بەشی قەرزەکانی ناکات، ناچارە نیوەی قەرزەکان بداتەوە و نیوەکەی دیکەی بمێنێت، بۆئەوەی پارەی بەدەستەوە بمێنێت بۆ بژێوی رۆژانەیان.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح