دواین زانیاری لەسەر کوژراوەکەی چڕە
میدیازان- زەید كۆچەر- دهۆك
لە كۆمەڵگەی چڕە گەنجێكی ٢٤ ساڵ دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەكی دەبێتە دەماقاڵەیان دەكوژرێت پۆلیس بكوژەكە دەستگیر دەكات.
کێشەی ئەم کوژراوو بکوژ لەسۆشیال میدیاوە سەریهەڵداوە، بەڵام هێشتا هیچ کەس وردەکارییەکی نازانێت.
سەردار یەحیا قایمقامی شێخان، لەبارەی رووداوەكەوە بە میدیازانی وت:” ئەمرۆ لە كۆمەڵگەی چڕە دوو گەنج كە دراوسێ دووكانی یەكتربوون لەسەر بابەتی سۆشیاڵ میدیا دەبێت بەدەمەقاڵەیان و یەكێكان ئەوی دیكەیان دەكوژێت و دوو فیشەك دەنێت بەسەریەوە.
“گەنجێك لە سەر سۆشیاڵ میدیا گەنجێكی دیكەی كوشت”
بكوژەكە دووكاندارە، لەدایكبووی ٢٠٠٦ ەو دانیشتووی ناحیەی رۆڤیایە، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی رایكردو دواتر پۆلیس توانی دەستگیری بكات و رادەستی دادگای بكات.
كوژراوەكە لەدایك بووی ١٩٩٨ ەو دووكاندار و لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا تەقەی لێكرا، دوای ئەوەی گەیەنرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
“دوو گولەی بەسەریەوە ناوە و هەڵهاتووە”
پەیامنێری میدیازان پەیوەندی بە كەسوكاری كوژراوەكەوە كرد دەڵێن: نازانن هۆكاری كوشتنەكە چییە و تەنها بیستویانە دەمەقاڵەیان پێكەوە بووە وپێشتریش هچ گرفتێكیان نەبووە”.
كۆمەڵگەی چڕە سەر بە قەزای شێخانە، لە نێوان بەردەرەش و پارێزگای دهۆكدایە و ٦٠ كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆكەوە دورە.