نوێترین شێواز و پلان بۆ پاراستنى شوێنه‌وار
شوێنه‌وارى به‌غدا و هه‌رێم به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌غدا كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكارى له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تایبه‌ته به شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور، هه‌ردوو لایه‌نى به‌غدا و هه‌ولێریش تێیدا به‌شدارن و تیایدا نوێترین شێواز و پلان بۆ پاراستنى شوێنه‌وار ده‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و به‌غداش به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه ئه‌م كۆبوونه‌وه راوێژكارییه ئه‌نجام ده‌درێت، مه‌بەست لێی چۆنیەتی پاراستنی شوێنەوارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دانانی میکانزمێکی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی شوێنەوار و کەلەپوور.
وتیشی “له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌نج و تیبێنییه گرنگه‌كان وه‌رده‌گیرێن و دواتریش له‌لایه‌ن تیمه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپاوه بۆ پاراستنى شوێنه‌وار و كه‌لەپوور بۆ حکومەتەکان ده‌نێردرێت”.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ساڵى پاردا قسه و گفتوگۆ له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى یاسای شوێنه‌وارى عێراقی كرا‌و و پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاش بۆ پاراستنى شوێنه‌واره‌كان خرابووه روو، به‌جۆرێك پێداچوونه‌وه به شێوازى پارێزگاریكردن له شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور بكرێت.