سبەینێ دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات
بەغدا ناردى؛ موچەکە هات
964+
وریا فەتاح
دواجار بەغدا پارەکەى نارد و وەزارەتى دارایى هەرێمیش دەڵێت، سبەینێ دەست بە دابەشکردنى موچە دەکەین.
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـى تەمموزى 2025، بڕى 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار، وەک شایستەى مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دەشڵێت: سبەینێ هەینى 25ـى تەمموز، دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە 85 رۆژى رێک بەسەر موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستاندا تێدەپەڕێت.