ژنێک بووەتە تونچی گەرماوەکەی

“نابێ ژن بچێتە سەر جادە و دەست پان بکاتەوە”

964+

ژووری هەواڵ

گەرماوی موفتی، لە سلێمانی مێژوویەکی کۆنی هەیە و ئامینە خانیش بووەتە تونچی و هەرخۆشی سەرپەرشتی دەکات و دەڵێت، ژن نابێت دەست پان بکاتەوە ئەگەر ئیشی پیاویش بێت باشترە بیکات.

964 پیاسەیەک بەناو بەشەکانی گەرماوەکە دەکات، هێشتا دیمەنێکی کۆنی هەیە و کاتێک سەیری دەکەیت زەمانی زووت بە بیردێتەوە، بەتایبەت ئەو جیلەی چوونەتە حەمامی دەرەوە.

ئامینە خان کاتێک بە گەنجی شوو بە هاوژینەکەی دەکات و دەچێتە حەمامەکە، دیمەنی ژنەکانی دەبینێت تووشی شۆک دەبێت و بەخۆی دەڵێت، یەک سەعات لەم شوێنەدا ئیدارە ناکەم.

بەپشتیوانی هاوسەرەکەی و ناچاربوونیشی بۆ هاوکاریکردنی خێزانەکەی بەردەوام دەبێت، دوای نەخۆشکەوتنی هاوژینەکەشی هەر خۆی دەبێتە تونچی سەرەڕای قورسی کارەکەی.

گەرماوە بەناوبانگەکەی کفری لە فەوتان دەپارێزرێت

گەرماوە بەناوبانگەکەی کفری لە فەوتان دەپارێزرێت