خاوەن پێداویستی تایبەت بووە
لە سەیدسادق بە بۆنەکەی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 23.7.2025، لە قەزای سەیدسادق تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، بەپێی پشکنینی سەرەتایی نەخۆشخانە بێت، چەند رۆژێکە ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە و ئەمڕۆ پێی زانراوە.
ئەو کەسە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە.
بەرزان خالید، کارگێڕیی نەخۆشانەی شەوکەتی حاجی موشیر لەسەیدسادق بە 964ی وت، تەرمی هاوڵاتییەک بە مردووی گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، کە تەمەنی 60 ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەت بوە و لە رەگەزی نێرە.
ئەو کەسە بە تەنیا لەماڵەکەی خۆیدا ژیاوە، دوای چەند رۆژێک لە گیانلەدەستدانی و بڵاوبوونەوەی بۆنی تەرمەکە لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە، دواتر لە نەخۆشخانەی گشتی شەوکەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی دادی.
بەرزان خالید وتی، هاوڵاتییەکە ناوی “عەبدول جەبار رەئوفە” ناسراوە بە “شێخە”، دانیشتووی گەڕەکی حەسارە لەقەزای سەیدسادق، کاری دەستگێڕی کردووە، بەردەوام لەناو بازاڕ و شوێنەگشتییەکانی قەزای سەیدسادقدا بینراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا