گرافیک؛ 964+
بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه
ئاسانكاری بۆ رزگاربوانی ئێزدی ده‌كرێت له زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێم بچنه به‌رخوێندن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ئاسانكارى بۆ رزگاربووانى ئێزدى له‌ده‌ستى داعش بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن، درێژە بە خوێندن بدەن,
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌یزرانى هه‌رێم له‌رێگه‌ى نووسراوێكه‌وه هاتووه كه ئەمڕۆ چوارشەممه 23.7.2025، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، واژۆى كردووه و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى كراوه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، بە مەبەستی ئاسانكاریی بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەت (رزگاربووانی ئێزیدی) كە ناویان لە لیستی رزگاربوواندا تۆمار كراوە، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە:
1- دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی گونجاو بە رەچاوكردنی ئاستی زانستی.
2- لێخۆشبوو‌ن لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەربە وەزارەتتان.
3- سوودمەندانی هەردوو خاڵی سەرەوە، تەنیا ئەو رزگاربووانە دەگرێتەوە كە لە لیستی رزگاربووانی بەردەست لەلایەنی پێوەندیداری حكومەت ناویان تۆمار كراوە.