لە دوو شەڕدا

سێ ئەندامی پاسەوانی سنووری ئێران لە سنوورەکانی بانە کوژران

964+

شۆڕش قادری

دوو رۆژە لە سنوورەکانی سلێمانی و شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ و پێکدادان لە نێوان ژمارەیەک چەکدار و هێزەکانی پاسەوانی ئێران روودەدات و تائێستاش کوژران و برینداربوونی چوار ئەندامی پاسەوانی سنووریی پشتڕاست کراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری فەرەج رۆستەمی فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای سنە بڵاویکردووەتەوە، لە شەڕ و پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووریی بانە و ژمارەیەک چەکدار، ئەندامێکی پاسەوانی سنووریی بەناوی سینا سەتاروەند کوژراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، شەوی رابردوو جارێکی تر لە نزیک مەرزی سەیرانبەن هێرش کراوەتەسەر بازگەیەکی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران و لەو هێرشەدا دوو ئەندامی پاسەوانی سنوور بەناوەکانی سەجاد ئەدیب و عەلی بۆداق کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

بەشێک لە میدیا خۆجێییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شەڕانە لە نێوان پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران روویانداوە، بەڵام تائێستا هیچیەک لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان لەئەستۆ نەگرتووە.

لە هێرشێکی چەکداریدا 5 پۆلیس لە ئێران کوژران

لە هێرشێکی چەکداریدا 5 پۆلیس لە ئێران کوژران

10 ئەندامی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژران

10 ئەندامی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژران