ناوچەیەكی كەركوكیشی تێدایە
چارەسەرکردنى بە سەدان پارچە مین و پاشماوەی جەنگی له كوردستان
964+
محەمەد فاتیح
بە سەدان پارچە مین و پاشماوەی جەنگی، لە پارێزگاکانی سلێمانی و كەركوك چارەسەرکران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.
لە سێ ئەرکی جیادا و لە هەریەک لە گوندەکانی گاپیڵۆن و هەباس گوڵە لە شارەدێی گاپیڵۆن لە پارێزگای سلێمانی و گوندی گورگانە لە شارەدێی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، تیمی تەقاندنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، هەستان بە چارەسەرکردن و گواستنەوەی 414 پارچە مین و پاشماوەی جەنگیی بۆ شوێنێکی پارێزراو، بە مەبەستی چارەسەرکردنی لە ئایندەدا.
دەزگای گشتیی کاروباری مین بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی پەیوەندی بە ژمارە 182ـى دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرا و ئاگاداریان کردن لە هەبوونی مین و پاشماوەی جەنگی، چالاكییەكانى سلێمانی و كەركوكیان ئەنجام دا.
مین و پاشماوە جەنگییەکانیش بریتی بوون لە:
-یەک گولـلە تۆپی 122 ملم
-یەک گولـلە هاوەنی 120 ملم
-چوار گولـلە هاوەنی 82 ملم
-199 گولـلە هاوەنی 60 ملم
-دوو گولـلەی ئاڕ پی جی
-یەک نارنجۆکی دەستیی
-200 فیوزی پی دی
-شەش مین لە جۆری “VS50”