کرێکارێکی تەمەن 27 ساڵ لە زاخۆ خنکا - وێنە؛ پۆلیسی زاخۆ
لەناو کانییەکدا
کرێکارێکی تەمەن 27 ساڵ لە زاخۆ خنکا
964+
شۆڕش قادری
کرێکارێکی تەمەن 27 ساڵ لە زاخۆ لە ناو کانییەکدا خنکا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، نزیک کاتژمێر 8ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22.7.2025 هاوڵاتییەک بەناوی (ل، م، ن) و تەمەن 27 ساڵ لەناو کانی دێرەبینێ لە سنووری ناحیەی رزگاری خنکاوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هاوڵاتییەکە دانیشتووی زاخۆ و کرێکاری کارگەیەک بووە، بۆ خۆفێنککردنەوە و مەلە چووەتە سەر کانییەکە و خنکاوە.
پۆلیسی زاخۆ راشیگەیاندووە، تەرمی ئەو هاوڵاتییە بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە و بنکەی پۆلیسی رزگاری دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.