ئەمڕۆ موچە دێت؟

وەزارەتى دارایى 120 ملیارى داهاتى نانەوتى بۆ بەغدا نارد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم، 120 ملیار دینار داهاتى نانەوتى خستە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى فیدڕاڵ.

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 22ـى تەمموزى 2025، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەمساڵ، بڕى 120 ملیار دینارى بەشێوەى کاش، خستە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدڕاڵ لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق.

ناردنى 120 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى بۆ مانگى پێنج، بەشێکە لە رێککەوتنى هەفتەى رابردووى حکومەتى هەرێم و ناوەند، هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت حکومەتى عێراق بڕیار لەسەر ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.

بۆچى هەرێم کەمتر لە 50 ملیار دینار داهاتى نانەوتى بۆ بەغ...

بۆچى هەرێم کەمتر لە 50 ملیار دینار داهاتى نانەوتى بۆ بەغدا ناردووە؟